بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، عائید هەلالی، لە ئەو بارەوە وتی: بارزانی گەڵاڵەیەکی پێشکەش کردووە کە بە پێی ئەوە دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانی فەتح و فراکسیۆنەکانی دیکە، پۆست و وەزارەتخانەگەلێکیان پێ دەدرێت. بەڵام نووری مالیکی لە بەشداری کردنی دەوڵەتی وەلا دەنرێت کە ئەوە بۆ خۆی ڕەت کرایەوە. چونکوو ئەو هەوڵە بە واتای سووکایەتی بە مالیکییە و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ وەلانانی ناوبراو دژە.
عائید هەلالی وتیشی: ڕەوتی سەدر هەوڵ دەدات 50 نوێنەر لە ئەندامانی چوارچیوەی هاوئاهەنگی وەربگرێت و بیانخاتە ڕیزی فراکسیۆنەکەی خۆی و بەم شیوەیەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پێک بهێنێت. بەڵام ئەوە، لە بنەڕەتدا ڕەت کرایەوە، چونکوو ئەگەر مالیکی بەشێک لە هاوپەیمانییەکە نەبێت، هاوپەیمانی پێک نایەت.
Your Comment